ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بانكی ناوەندی عێراق دراوی 20 هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە

بانكی ناوەندی عێراق جۆرێكی نوێی دینار دەخاتە بازاڕەوە، كە لە جۆری 20 هەزار دیناری دەبێت. بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، دراوێکی کاغەزی نوێی عێراقی دەخاتە بازاڕەكانەوە، کە بەهاکەی ٢٠ هەزار دینارەو بەم نزیكانە چاپ دەكرێت. بانكی ناوەندی عێراق وردەكاری زیاتری لەبارەی دراوەكە نەخستووەتەڕوو، زانیاری ئەوەشی نەداوە، كە كەی ئەو دراوە بەتەواوی دەخرێتە بازاڕەوە. لەبارەی گۆڕانكاری لە نرخی دینار بەرانبەر دۆلار، بانكە ئاماژەی بەوە کردووە، بە هیچ جۆرێک بەنیاز نین گۆڕانکاری لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاردا بکەن.

ب?اوکردن?و?