ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستیکرد بەدابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بەفۆڕمی خۆراک

ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی ئەیلوول، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ دەست كرا بە دابەشكردنی راستەوخۆی كارتی ئەلیكترۆنی تایبەت بە فۆرمی خۆراك. ئاشكرا كراوە، پێدانی ئەو كارتە بۆ ئەو خێزانانە بوو كە زانیارییەكانیان تەواو كردووە، لەلایەن فەرمانگەی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی سەرپەرشتی دەكرێ‌، ئەوەیش بۆ نەهێشتنی گەندەڵییە. بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بە دروستكردنی ئەو كارتە، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی مووچەیان لە سەرووی ملیۆنێك و 500 هەزارە، بەشە خۆراكیان دەبڕێ‌. شایانی باسە ئەو پسوولەیە لەڕێی ئەپلیكەیشنێك لە دامەزراوەكان كارئاسانی پێشكەشی هاووڵاتییان دەكات، ئەپڵیكەیشنی سیستمی دابینكردنی پسوولەی خۆراك، ئاسانكاری دەكات بۆ پێداچوونەوەی هاووڵاتییان بە شێوازی مۆدێرن و نەهێشتنی ڕۆتین، كورتكردنەوەی كات بۆ هەموو شتێك كە پێوەندی بە پسوولەی خۆراك هەیە لە حاڵەتەكانی لەدایكبوون، مردن، یان جیابوونەوەی خێزان بەخێرایی مامەڵەكانیان دەكەن.

ب?اوکردن?و?