ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ ئەنجامى وەرگرتن لەزانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنرێت

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەى چوارشەمە ڕێکەوتى (2022/10/12)، سەعات 1ى دواى نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت. هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیا جیاکان ڕادەگەیەنرێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانیش دەرچوان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

ب?اوکردن?و?