ڕەمەزان نامیق کەریم، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "دوای هەوڵی چەند ڕۆژەی لیژنەکەمان توانرا ڕاپۆرتێکی تایبەت ئامادە بکەین لەسەر هەردوو پڕۆژەی ڕێگای ( زەڕایەن - دەربەندیخان ) و ڕێگای ( کەلار - دەربەندیخان ) و بەوردی باسی کێشەوگرفتەکانمان کردووەو پێشنیار و چارەسەرمان بۆدیاریکردوون .
بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەمە ( ۱۲ / ۱۰ / ۲۰۲۲ ) کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەم دوو ڕێگایە ئەنجام بدرێت بە میوانداری بەڕێزان :
٭ بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم / سلێمانی
٭ بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی .
٭ بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان .
٭ نوێنەری هەردوو کۆمپانیای جێبەجێکارانی هەردوو پڕۆژەکە ( بێشکان ) (پورنام ) .
هیوادارم بتوانین لەکۆبونەوەکە بڕیاری دروست بدرێت لەپێناو دەستپێکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکە و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ".
ب?اوکردن?و?