ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لیژنەی ئەمنی ناحیەی زەڕایەن کۆبوویەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد

لـەدیوانی نـاحیەی زەڕایەن بـە ئـامادەبوونی ئـەندامـانی لیژنەی ئـەمنی بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن سـەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی کـرد . لـە کـۆبوونەوەکەدا چەند بـابەتێک بـۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکە باسکرا و لەو بـارەیەوە بـڕیار درا:- ١- بـە داخستنی سەرجـەم کـافتریا و هـۆڵەکـانی بـلیارد و دوکانەکانی پلەیستەیشن، لـە دوای کاتژمێر (١)ی شەو تا کاتژمێر (٧) ی بەیانی. ئـەم بـڕیـارە لـە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ جێبەجێدەکرێت بـۆ ئەم مەبەستە لیژنەکانی بـازاڕ ڕاسپێران بـە ئـاگادارکردنەوەی شوێنەکان. ٢- مـێرد منداڵانی خـوار (١٨) ساڵ بـەهیچ شێوەیەک و لە هیچ کـاتێکدا ڕێگە پێداراو نی یە بچنە نـاو کافتریاکـان و هۆڵەکـانی بلیارد. ٣-ڕێگری کـردن لەحاڵەتەکانی دەروەزەکـردن (سواڵکردن)لە ترافیک و ڕێـگا گشتیەکان. ٤- دەستبـەسەرداگرتنی هـەموو جـۆرە کەرەستەیەکی وەک( چـەک ، چـەقۆ ، بۆکس خنجەر و هاوشێوەکانی ) لـە نـاو کـافتریا و هـۆڵەکـانی بلیارد ، لـە هەر شوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت شوێنەکـە دادەخـرێت . ٥- دەست بەسەرداگرتنی مـاتۆڕسکیلی بێ سەرەتـا ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنە هۆی بێزار کـردنی هـاوڵاتیان. ٦- بـەمەبەستی بنبڕکـردنی ئـەو دیاردانە و سەلامەتی هـاوڵاتیان هێزە ئـەمنیەکان ڕاسپێران بـە چـاودێری کـردنی سەرجەم ئـەو شوێنانە و نـاوبازار و گەڕەک و کۆڵانەکانی سنوری ناحیە. لەم ڕێگەیەوە داواکارین لە دایکان و باوکانی خۆشەویست، بـە وردی چـاودێری مـنداڵەکانیان بـکەن و ڕێگەیان پێ نـەدەن تـا درەنگانێکی شەو لـە دەرەوە بـمێننەوە ، بۆ ئـەوەی نەبنە هۆی کێشە و گـرفت بۆ خۆیان و دانیشتوانی سنورەکەمان. ٫٫ڕاگـەیـاندنـی٫٫ بـەڕێوەبـەرایەتی نـاحیە ٢٠٢٢/١٠/١٢

ب?اوکردن?و?