ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

کۆمپانیای کۆرەک: باجی لەسەر نرخی کارت لابرد

لەڕاگەیاندراوێکدا کۆمپانیای کۆڕەک تیلکۆم ڕایگەیاند " بۆ سەرجەم بەشداربووە بەڕێزەکانی کورەك تیلیکۆم، ئاگادارتان دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن. واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت". لەبەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین. ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردن".

ب?اوکردن?و?