ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

شارەزوور؛ کۆبوونەوەی فەرمانگەکانی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ ئەنجامدرا

ڕزگارغەفور قايمقامي شارەزوور سەرپەرشتی کۆبونەوەی فەرمانگە کانی هێزەکانی ئاسایش وناوخۆی سنوری قەزای شارەزوورکرد بۆ بەدواداچوون وچارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکان لە بواری ئارامی وپاراستنی زیاتری هاوڵاتیان بە رێزقایمقام دوای بەخێرهاتنی بەشداربووان سوپاسی سەرجەم فەرمانگەکانی ئاسایش وناوخۆی کرد کە بە ردەوام لەخزمەت هاولاتیان دابون بۆدابین کردنی ئارامی و ئۆقرە ی وپاراستنی سە رومالی هاولاتیان .جەختی کردەوەپیویستە خزمەتکاری هاولاتیان بن بەبێ جیاوازی. وەپابەندی ئەرک و ڕێنماییەکان بن چونکە بەرپرسیارێتیان لەسەرشانە وپێویستە هەمولایەک لە هەولدابن بۆخزمەتی هاولاتیان .دوای گڤتوگۆی ئامادەبون وخستنەرویپێشنیارو سەرنج و تێبینیەکان سەبارەت بە کۆمەلی داواکاری هاولاتیان لە بوارە جیاجیاکان بریاریان لێدراو بە رنامە دانرا بو جێبەجێکردنی لە لایەن فەرمانگە کانی ئاسایش وناوخۆ.

ب?اوکردن?و?