ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێگای دەربەندیخان - ناوتاق _ زەڕایەن دادەنرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٨ لەنێوان دەربەندیخان - ناحیەی باوەخۆشێن نزیک گوندی جەمەرگە بەئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاری سلێمانی و وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوانی ئیداری سنورەکە بەردی بناغەی ڕێگای دەربەندیخان - ناوتاق - زەڕایەن دابنرێت و بە تەواوبوونی پڕۆژەکە سودی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵخی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای زەڕایەن _ دەربەندیخان.

ب?اوکردن?و?