ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٨، لەڕێورەسمێکدا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پڕۆژەی رێگای ناوتاق-ی لە دەربەندیخان دانا.
پڕۆژەکە پێکھاتوە لە دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای زەڕایەن ناوتاق دەربەندیخان بەدرێژی ٢٢ کم، کە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەگوژمەی (٧.٤٠٤.٢٥٠.٠٠٠) ملیار جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەکە یەکێکە لەو سێ داواکارییەی ھاوڵاتیان و ئیدارەی سنورەکە کە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەڵێنیدابو بە جێبەجێکردنی، ئەویش دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لەگەڵ دەستپێکردنی قیرتاوکردنی رێگای دوڕیانی ژاڵەناو لە دەربەندیخان لە ئایندەیەکی نزیکدا.
تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە، جگەلەوەی کاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر کارئاسانی ھاتوچۆ و دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت بۆ ھاوڵاتیان و کەمبونەوەی روداوەکانی ھاتوچۆ لە سنورەکە، ھاوکات لەڕوی گەشتیاری و ئابورییەوە رۆڵی ئەرێنی دەبێت بۆ ناوچەکە.
ب?اوکردن?و?