
🔻 ساڵنامەی خوێندن لە وەرزی دووەم لە ٢ی ١ی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات . دوو رۆژی سەرەتای وەرز واتە ٢ و ٣ ی ١ ی ۲۰۲۳ ( دووشەممە و سێشەممە ) تەرخاندەکرێت لەلایەن کارگێری ناوەندەکانی خوێندن بۆ هەڵمەتی هۆشیاری لە هەمان ئەو بابەتانەی کە لەوەرزی یەکەم باسیان لێوەکرا.کە بریتین لە :
٭ خۆشەویستی کوردستان و پێکەوەژیان.
٭ چەک و مەترسییەکانی ، چەکداماڵینی گشتیی و کۆمەڵایەتی.
٭ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی مادەهۆشبەرەکان.
٭ تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.
٭ ژینگە و پاراستنی سەرچاوەکانی ئــاو.
♦️ لە پاش جەژنی ڕەمەزان لە ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەست پێدەکات ، بە جۆرێک لە ٨ ی ٥ ی ٢٠٢٣ بەر لەهاتنی گەرمایەکی زۆر تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت.
🔹خولی دووەمی ئەمساڵیش وەک پار خشتەکەیان دیاریکراوە کە لە ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات و لە ١ی ٦ی ٢٠٢٣ کۆتای دێت .
🔹تەنها پۆلی ١٢ ی ئامادەیی دەمێنێت کە لە ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی وەزای / خولی یەکەم ئەنجامدەدەن تا ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٣.
♦️بۆحاڵەتی نالەباری کەشوهەوا بەهەموو جۆرەکانییەوە کە گرفتی هاتوچۆ دروستبکات و کاریگەریی لە سەر سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران هەبێت ، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە بەرێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کە بەڕەزامەندی بەڕێزان پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ ، پشوو ڕابگەیەنن و بۆ ئەم بابەتە پێویست بە گەڕانەوە بۆ وەزارەت ناکات.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٢٩ی ١٢ی ٢٠٢٢
ب?اوکردن?و?