ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ناوەڕۆکی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە

سێشەممە ؛ ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٤ ؛ دیوانی وەزارەت: 🔹ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی دیوانی وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان . سێ تەوەر گفتوگۆ کران و بریاری پێویست لەبارەیانەوە درا: ١- هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن. ٢- پەسەندکردنی ڕەشنووسی پەیکەری وەزارەتی پەروەردە. ٣- کۆنفرانسی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی. 🔸 لەگرنگترتین بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ : 🟨 یەکەم : پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی(سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین) بۆ هەموارکردنەوەی ساڵنامەی تایبەت بە پۆلە ناکۆتاکان بۆ ئەو قوتابخانانەی کەخوێندنیان درەنگ دەستپێکردەوە. 🟩 دووەم : (٧ی ٥ تا ١٤ی ٥ )تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە (( خولی یەکەم )) بە شێوەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ هەموو قوتابیان و ئەو بابەتانەی داواکراون بۆیان دیاری کراوە. هەروەها خولی دووەم لە (٢٨ی ٥ تا ٤ی ٦) ئەنجامدەدرێت. 🟪 سێیەم : لە (٢٣ی ٦ تا ١۷ی ٧) ، تاقیکرنەوەی وەزاری ( بەکالۆریا)ی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بۆ هەموو قوتابیان وخوێندکاران (( خولی یەکەم)) ئەنجامدەدرێت ، لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوە. هەروەها خولی دووەم لە( ١٧ی ٨ تا ٤ی ٩ )ئەنجامدەدرێت ، بۆ سوودی قوتابیان بریارماندا تاقیکردنەوەی خولی دووەم ڕۆژە نا ڕۆژێک بێت ، کە ساڵانی رابردوو هەموو ڕۆژێک بوو. 🟦 چوارەم : تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان لەوناوەندانەی خوێندنی حکومی و ناحکومی ( هەموو کوردستان ) کە لەگەڵ ساڵنامەی وەزارەت دەوامیان کردوە لە ١٣ی ٩ ، بەمجۆرە دەبێت : 🔲 هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم پۆلی ١ و ٢ و ٣ ی بنەڕەتی ، لە سێ رۆژ ئەنجامدەدرێت کە بریتین لە ٢٩ و ٣٠ی مانگی نیسان و ٢ی مانگی ئایار . 🔲 تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان ( ٤ و ٥ و ٦ و ٧ و ٨ ی بنەڕەتی ) و ( ١٠ و ١١ی ئامادەییەکان ) لە ٤ی مانگی ٥ ( ئایار) دەستپێدەکات بۆ خولی یەکەم و لە ١٣ی مانگی ٥ کۆتایی دێت ، هەروەها خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٢٦ی ٥ دەستپێدەکات و لە ٤ ی ٦ کۆتایی دێت. 🟥پێنجەم : تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ ی بنەرەتی وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە ١٤ ی ٤ دەستپێدەکات بۆ ئەو ناوەندانەی خويندن کە ڕەچاوی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەیان کردوە. 🟫 شەشەم : ئەو ناوەندانەی خوێندن کەلە ١٣ ی ٩ دەوامیان کردوە لە ١١ ی ٣ تا ٢٣ ی ٣ پشوویان دەبێت و ٢٤ ی ٣ دەست دەکەنەوە بە دەوام ، قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیش پابەندن بە ساڵنامەی خوێندنی خۆیان کە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردوە. ⬜️حەوتەم : رۆژی یەکشەممە ٣ ی ٣ کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی ئامادەسازیی بکرێت لە هاوینی ئەمساڵ کۆنفرانسی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی ئەنجامبدرێت بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنی بەرنامەی بونیادنانی تواناکان. 🟧هەشتەم : ڕەشنووسی پەیکەری نوێی کارگێریی وەزارەت پەسەندکرا. ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە ۲۷ی۲ی۲۰۲٤

ب?اوکردن?و?