بەڕێوەبەرایهتیی گشتیی كارتی نیشتمانی عێراق ڕایگهیاند، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاورەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانیی".
عەمید ئەحمەد مەعمووری، بەڕێوەبەری گشتی كارتی نیشتمانی عێراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ئاماژهی بۆئهوهكرد:" تائێستا زیاتر لە 36 ملیۆن و 714 هەزار هاووڵاتی خاوەنی كارتی نیشتمانیین، نزیكەی هەشت ملیۆنش ماون كارتی نیشتمانیان بۆ چاپ بكرێت"
باسی لهوهشكرد: "لەسەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێك و 657 هەزار كەس ئهو كارتەیان بۆ دەرهێنراوە و تەنیا لە 24 سهعاتی رابردوودا 42 هەزار و 704 کارتی نوێ لە تەواوی عێراقدا بۆ هاووڵاتییان چاپکراوە".
ئهوهشیخستهڕو: "پلانێكی تری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاورەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانی".
ی.س
ب?اوکردن?و?