ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 2024/2/22 لەڕێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەت، بەردی بناغەی پڕۆژەی رێگاو پردی (هەڵەبجە - توەقوت - قلیجە) لە پارێزگای هەڵەبجە دانرا. ئەم پڕۆژەیە لە 360 مەتر درێژی پرد پێکدێت، کە لە هەشت سپان خۆی دەبینێتەوە کە شەش سپانیان48 مەترن دوو سپانیشیان 36 مەترە لەگەڵ رێگا بەستەرەوەکانی ئەم پردە بە هەردوودیودا بە درێژی 27 کیلۆمەترە. بە گوژمەی زیاتر لە 30 ملیار و 345 ملیۆن دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ی.س
ب?اوکردن?و?