نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژوو كرد
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌يه‌م) له ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ـى ساڵى 2005ـی هه‌مواركراو، "نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه به دياريكردنى رۆژى 10-6-2024 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان."
به‌پێى فه‌رمانه‌كه، هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، کە هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ی.س
ب?اوکردن?و?