ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بکوژی سۆران حەمەخان دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کوشتی. دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/٣٠، تۆمەتبارێک لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کەسەکە گیانیلەدەستداو تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد. پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت. لەئێستادا تاوانبار (م، ع، س) لەدایکبووی 1983 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. ی.س

ب?اوکردن?و?