ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پەیامی مەڵبەندی تەندروستی شەهید د. چیا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵمەتی پێدانی ڤاكسینی دژە سورێژە

دەقی پەیامەکە: بەناوی خودای گەورە دوای (دە ڕۆژ) لە کارکردن و بەردەوامی لە پێدانی (ڤاكسینی سورێژە )بە سەرجەم (خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان )سوپاس بۆ خوای گەورە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی كۆتایی هات بە پێویستی ئەزانین سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی تیمە بەڕێزەکانمان بکەین کە بەراستی دڵسۆزانە هەڵسان بە ئەنجامدانی کارەکانیان و سوپاسی سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان و مامۆستایانی قوتابخانە و باخچەکان بکەین کە زۆر باش هاوکارمان بوون ، وە سوپاسی دایک و باوکانی خوێندکاران ئەکەین کە ھاوکاری باشی مامۆستایان و تیمەکانمان بوون بۆ زیاتر خەمخۆری تەندروستی مناڵەکانیان. دەستی هەموو لایەک خۆش بێت و ماندوو نەبن بەهیوای سەلامەتی تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک مەڵبەندی تەندروستی شەھید دکتۆر چیا / زەرایەن ١ — ٥ — ٢٠٢٤

ب?اوکردن?و?