ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا دەستبەسەر ٣١ جۆر خواردنەوەی وزەبەخشدا بگیرێت، کە زیانیان بۆ هاووڵاتیان هەیە

وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە بازاڕەکانی هەرێم ۳۱ جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگەپێدانی وەزارەت لە بازاڕن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێت كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن. لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ڕێنماییەکان، لە دروستکردن یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگەپێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بەدواداچوونی تیمە چاودێریيەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە ٣١ جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێت، بۆیە وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە دەبێ لە بازاڕەکان دەستیانبەسەردابگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتربەر. ی.س

ب?اوکردن?و?