🔻قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لهسهرتاسهرى عێراق ماوهو بڕیاروایه 26ى ئهم مانگه دهستپێبكات.
🔻26ى ئهم مانگه تاوهكو 10ى مانگی داهاتوو بەردەوامدەبێتو پرسیارەكانیش وردتر دەبن لەلایەن بژمێرەكانەوە.
🔻فەرهاد جەلال بەڕێوەبەر لەفەرمانگەی ئامارى ههرێم ئاشكرایكرد، لەڕۆژانی 17و 18و 19ی ئەم مانگە قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەڕێوەچوو كە بریتیبوو لەپڕكردنەوەی فۆڕمی خێزان.
🔻وتیشى: دوێنێ چوارشەممەو ئهمڕۆ پێنجشەممەش قۆناغی دوەمو دڵنیایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ئەنجامدەدرێت.
🔻ئاشكراشیكرد، قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی، لەڕۆژانی دواتر بەڕێوەدەچێتو بەدروستی لەڕۆژی 26و 27ى ئهم مانگهوه دەستپێدەكاتو تاوهكو ڕۆژی 10ی مانگی 12 بەردەوامدەبێت.
🔻 لەقۆناغی سێیەمی سەرژمێریدا چەندین پرسیار ئاڕاستەی خێزانەکان دەکرێت.
فۆڕمی پرسیارەکان زیاتر لە 70 پرسیاری تێدایە، لەنێویاندا تەمەنی کاتی هاوسەرگیری، هەبوونی زیاتر لە هاوژینێک، هەبوونی ئامێرەکانی نێوماڵ وەکو جلشۆر، بەفرگر و فێنککەرەوە.
لە دوایین قۆناخی سەرژمێریدا بژمێرەکان یەک جاری دیکە سەردانی ماڵەکان دەکەن و زانیارییەکان تۆمار دەکەن، یەک کەسی ماڵەکە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداوەتەوە و کۆتایی بە پرۆسەکە بهێنێت، بەو مەرجەی کارتی نیشتمانیی ئەندامانی ماڵ و فۆڕمی خۆراکەکەی پێبێت.
ئەو پرسیارانەی لەو قۆناخەی سەرژمێریدا دەکرێن 77 پرسیارن. کارزان رەزا دەڵێ "ئەو ژمارە پرسیارە بۆ هەموو کەسێک نییە، هەندێک پرسیار هەیە تایبەتە بە منداڵ، ماڵێک منداڵی نەبێ لێی ناکرێت، پرسیاریشی تێدایە تایبەتە بە ئاستی خوێندن و لە کەسانی نەخوێندەوار ناکرێت."
پرسیارەکانی سەرژمێریی جۆراوجۆرن، ئەوەی هەیە حکومەت دەیەوێت بۆ پلانەکانی داهاتوو بەکاری بهێنێت، بۆیە پرسیاری جیاوازی تێدایە و بەشێکیان بەمشێوەیەیە:
- پرسیاری ئایینیی دەکرێت و تێیدا موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی، سابیئی دیاریکراوە و بژمێر دەشتوانێت ئایینی دیکە زیاد بکات.
- هەبوونی کار
- خوێندن یان ئاستی خوێندن
- پێکهێنانی هاوژینی یان جیابووەوە
- ڕاگواستن یان کۆچکردنی زۆرەملێ
- گەڕانەوە لە راگواستن یان کۆچکردنی زۆرەملێ
- هەڕەشەی کەسی (عەشایەری)
- ئاوارەبوون بە هۆکاری ئەمنی و ئاسایشەوە
- گەڕانەوە لە ئاوارەیی
- پەنابەربوون لە دەرەوەی عێراق
*پرسیار بۆ کەسانی سەروو 6 مانگ:
- کەسەکە کێشەی لە بینیندا هەیە؟ چاویلکە بەکاردەهێنێت؟
- کەسەکە کێشەی لە بیستندا هەیە؟
*پرسیار بۆ کەسی زیاتر لە دوو ساڵ:
- کەسەکە کێشەی لە رۆیشتن یان سەرکەوتن بەسەر پەیژەدای هەیە؟
*پرسیار بۆ کەسی زیاتر لە سێ ساڵ:
- کەسەکە بە بەکارهێنانی زمانی دایک هیچ ئاستەنگییەکی هەیە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە زمانی دایک؟ یان تێگەشتن لە کەسانی دیکە؟
* پرسیار بۆ کەسانی سەروو چوار ساڵ:
- کەسەکە کێشەی لە چاودێریکردنی خۆی هەیە، وەک گەرماوکردن یان خۆی جل لەبەر بکات؟
* پرسیار بۆ کەسانی سەروو 10 ساڵ:
- ئاستی خوێندن
- بەرزترین پلەی خوێندن کە بەدەستی هێنابێت
* پرسیار بۆ کەسانی 12 ساڵان و سەرووتر:
- باری هاوسەرگیری
- تەمەن لە کاتی هاوسەرگری
- ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیرییان کردووە، ئاماژە بە ژمارەی ئەو هاوسەرانە بکرێت لە ئەستۆیدان
- ژمارەی کارتی نیشتمانی و ژمارەی خێزانیی کارتی نیشتمانی دەبێت بنووسرێت
- سەرچاوەکانی کارەبای چییە؟
- ئەو شوێنەی تێدا دەژی، موڵکە یان کرێ، چادرە، یان خانوو، یان کەرەڤانە و کەپر
- سەرچاوەی ئاوی سەرەکی بۆ بەکارهێنان
- سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە
- شێوازی ئاوەڕۆ
- شێوازی سەرەکیی فڕێدانی زبڵ
- ژمارەی کۆبوونی خۆراک
*پرسیاری خاوەنداریێتی خێزان بۆ کەلوپەلی درێژخایەن:
- ئۆتۆمبێلی هەیە؟
- ماتۆرسکیل
- بەفرگر (سەلاجە)
- بەستێنەر (مجەمیدە)
- جلشۆر
- بۆیلەر (گیزەر)
- سپلیت
- مۆلیدەی کارەبا
- تەلەڤزیۆن
- گسکی کارەبایی
- کۆمپیوتەر
- ئایپاد
- مۆبایلی زیرەک
- سیستمی ئینتەرنێتی ماڵان
- قاپشۆر
- سیستمی پاڵاوتنی ئاو
ب?اوکردن?و?