ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

تەمەنی خانەنشینی كەمكرایەوە بۆ (60) ساڵ

بەبڕیارێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەمەنی خانەنشینی لە (63) ساڵەوە كەمكرایەوە بۆ (60) ساڵ. هەروەها ماوەی خزمەت لە (15) ساڵەوە بەرزدەكاتەوە بۆ (25) ساڵ بۆ كەسێك ئارەزوو مەندانە داواكاری خانەنشینی پیشكەشبكات، هەروەها تەمەنی ئارەزوومەندانەی لە (45) ساڵەوە كردووە بە (50) ساڵ، واتا كەسێك ئارەزوو مەندانە بیەوێت خانەنشین بێت دەبێت (25) ساڵ خزمەت و (50) ساڵ تەمەنی هەبێت. لە فەرمانەكەی مەسرور بارزانیدا هاتووە هەرفەرمانبەرێك تەمەنی بەرۆژومانگ و ساڵ تەمەنی (60) ساڵی تەواو كرد پێویستە دەستبەجێ هەواڵەی خانەنشینی بكرێت. ی.س

ب?اوکردن?و?