ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

خوێندکارێکی دانیشتوی زەڕایەن توانی پلەی یەکەمی توێژەرانی باڵای زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی کرماشان بەدەست بێنێت

محەمەد نامیق ئەحمەد، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی کۆلێژی دەرمانسازی توانی لەسەر ئاستی پارێزگای کرماشان و لە نێوان زیاتر لە 2 هەزار خوێندکاری ئاستی دکتۆری بەشەکانی ددان، دەرمانسازی و پزیشکی بۆ توێژێنەوە زانستیەکان ئەم خوێندکارە توانی پلەی یەکەم لە نێوان خوێندکارانی ئێرانی و نێودەوڵەتی زانکۆکەدا بەدەست بێنێت. سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکیەکان(پڕۆفیسۆر د.علی سروش) خەڵاتی تایبەتی بە دکتۆر محمد نامق بەخشی لە پای بەشداری و هەوڵەکانیدا لە توێژینەوە زانستییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی زانکۆکە. شایەنی باسە بۆ یەکەم جارە خوێندکارێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆکە بتوانێت ئەم نازناوەی پێ ببەخشرێت . ی.س

ب?اوکردن?و?