هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی، ئاماری ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون کە 201یان منداڵن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، کە ڕۆژی سێشەممە، 14-1-2025 بڵاویکردووەتەوە، 6.10٪ی تووشبووانی شێرپەنجە منداڵن، 54.60٪یان لە رەگەزی نێر و 45.40٪یان لە ڕەگەزی مێ-ن.
لەبارەی دابەشبوونی تووشبووانیش، "91.8٪ی تووشبووانی شێرپەنجە خەڵکی سنووری سلێمانین، 5.9٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراق و 2.4٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون."
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەی دیاریکردووە کە ئەمانەن:
شێرپەنجەی مەمک
647 کەس، کە دەکاتە 19.5٪
شێرپەنجەی سییەکان
233کەس، کە دەکاتە 7٪
شێرپەنجەی پرۆستات
174 کەس، کە دەکاتە 5.3٪
شێرپەنجەی کۆڵۆن
166کەس، کە دەکاتە 5٪
شێرپەنجەی غودە
158 کەس، کە دەکاتە 4.8٪
شێرپەنجەی مێشک
138 کەس، کە دەکاتە 4.2٪
شێرپەنجەی میزڵدان
120 کەس، کە دەکاتە 3.6٪
جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە
1468 کەس، کە دەکاتە 44.4٪
ی.س
ب?اوکردن?و?