ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزاریی ئی - هەڵسەنگاندنی ڕاگەیاند

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند " ئەمڕۆ دووشەممە ، ١٣ ی ١ ی ٢٠٢٥ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی نوێمان بۆ کەرتی پەروەردە ڕاگەیاند ، بەناوی ئی- هەڵسەنگاندن. ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن لە هەردوو سیستمی iOS و Android بەردەستە ، ئەم خزمەتگوزارییە ڕایەڵەی پەیوەندی نێوان قوتابخانە و بەخێوکاری قوتابیان پتەوتر و ئاسانتر دەکات . لەوەرزی دووەمی خوێندنەوە لە ٣٩٦ قوتابخانەی حکومی بەکاردەهێندرێت و قوتابخانەکانی دیکەی حکومی و ناحکومیش لەدەرەوەی ژمارەی ئاماژە پێکراو دەتوانن بەکاریبهێنن . بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی کەرتی خوێندنی حکومی ئەم خزمەتگوزارییە لەرێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەردەست دەبێت و بەخێوکارانی قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ئاگاداری دۆخی منداڵکانیان بن لەڕووی : ١- نمرەکانیان ٢- هەڵسەنگاندنیان لەسەر حەوت ئاست ٣- خشتەی وانەکانی هەفتانەیان ٤- ئەرکی ماڵەوەیان ٥- تاقیکردنەوەکانیان ٦- ئاگادارییەکان و پەیامی قوتابخانە بۆیان ٧- ڕێنمایی پەروەردەیی. بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن ( بۆ مامۆستایان. و قوتابیان ) یوزەرنەیم و پاسۆرد ئامادەکراوە لەبەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە لە ناو سیستمی ئی - پەروەردە دەتوانن داونلۆدی بکەن و پێشکەشیان بکرێت". ی.س

ب?اوکردن?و?