ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشە خۆراکی ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: لەمەدوا هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت، یاخود مووچەی مانگانەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت و ڕادەگیرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشکرایکرد، لە مانگی ڕەمەزاندا هێلکە و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێرت. ئاماژەی بەوەشدا، دەستمانکردووە بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک کرد لە ساڵی ٢٠٢٥ و هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی ڕادەگیرێت. بەڕێوەبەری بازرگانی وتیشی: ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت کێشەی گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێم و سایلۆکانمان پڕن. باسی لەوەشکرد، لە نزیکترین کاتدا لە هەموو هەرێم کارتی ئەلکترۆنی لە بری فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کوالیتی خۆراک دەکەین. ی.س

ب?اوکردن?و?