ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

گۆڕانکاری لەدەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری کرا

سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر وشیاری و وریای شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شوفێریکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەیەی خوارەوە؛ یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت. دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت. سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوەو هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت. . چوارەم:- وانەکانی تیۆری و (21) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن. پێنجەم:- وانەکانی پراکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم

ب?اوکردن?و?