ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی دارایی و ئابووری؛ لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

ڕۆژی سێشەممە ( ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠ ی نیسانی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعة ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ( الحسابات الختامیة ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥

ب?اوکردن?و?