ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 2025/4/29، د.لەتیف ڕەشد، سەرۆک کۆماری عێراق، واژۆی لەسەر یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە کرد لەڕۆژی 2025/4/14 لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە دەنگی لەسەردرا. بەپێی یاساکە هەڵەبجە دەبێتە نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان. سنوری پارێزگای هەڵەبجە پێکهاتووە لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ و سیروان و بیارە و بەمۆ. ی.س

ب?اوکردن?و?