له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، بریاردراوه له مانگی ئایار به‌دواوه دوو توێژ له نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی ببه‌خشرێن ئه‌وانیش منداڵانی تازه له‌دایكبوو و گه‌وره ساڵانی سه‌رووی 65 ساڵین.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه، له‌مه‌ودوا منداڵانی تازه له‌دایك بوو و گه‌وره‌ساڵانی سه‌رووی 65 ساڵی ده‌توانن بێ نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی كارتی نیشتیمانی بكه‌ن له شاره‌كانیاندا.
نووسراوه‌كه‌ش گشتاندنی بۆ كراوه بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه له‌مه‌ودوا ته‌نیا ئه‌و دوو توێژه له‌و ئاسانكارییه سوودمه‌ند ده‌بن له ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانیدا.
ی.س
ب?اوکردن?و?