ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەشە خۆراکی سێ ملیۆن و 132 هەزار هاوڵاتی دەبڕێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێشنیارێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە، بۆ بڕینی بەشە خۆراك لەو هاوڵاتییانەی كە مووچەكانیان ملیۆنێك و 500 هەزار دينار تێپەڕ دەكات. محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە ڕۆژنامەی سەباحی وتووە، "لەئێستادا ئەوەی مووچەی دوو ملیۆن دینار تێپەڕ بكات بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت، لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و پزیشكی و دەرمانسازی و خاوەن كۆمپانیاكان". رێكاری بڕینی بەشەخۆراك، بە وتەی محەمەد حەنون، "سێ‌ ملیۆن و 132 هەزار هاوڵاتی گرتووەتەوە كە زیندانیان و كۆچكەران و ئەو كەسانەی لەخۆگرتووە، كە ناونووس نەكراون". دەشڵێت، "حەوت ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە چاودێری كۆمەڵایەتی و هەموو مانگێكیش بێ‌ دواكەوتن بەشە خۆراكیان بەسەردا دابەشدەكرێت". ی.س

ب?اوکردن?و?