ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

کۆبوونەوەیەک لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی عێراق بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/5 بەسەرپەرشتی ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور و ئامادەبوونی ئاوارە حەمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیە و نوینەری کۆمسێون و ئەندامانی لیژنەی ئارامی و ئاسایش کۆبۆنەوە یەکسازدرا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن بەمەبەستی پابەندبونیان بەڕێنماییەکانی کۆمسێون و ئامادەکارییەکان بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بەشێوازێکی مەدەنیانە بەڕێ بکریت دور لە توندوتیژی و بێزارکردنی هاوڵاتیان دوای گفتوگۆی بەشداربووان. لایەنەکان پاڵپشت و پشتیوانی کۆمسیۆن و لیژنەی ئارامی بون و پابەندبونی خۆیان نیشاندا بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان. ی.س

ب?اوکردن?و?