ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لە سنوری قەرەگۆل و نەسر و باریکە ( 7858) هەزار دەنگدەر هەیە

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسنوری قەرەگۆل و نەسر و باریکە ( 7858) هەزار دەنگدەر هەیە، ( 6101) هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە، تائێستا ( 5629) هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا 92%. 472 کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە. سێ بنکەی دەنگدان لە قەرەگۆل و باریکە هەیە ئەوانیش: ١- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی قەرەگۆلی بنەڕەتی لەقەرەگۆل، پێنج وێستگەی دەنگدان هەیە. ی.س ٢- بنکەی ئامادەیی تانجەرۆ لە باریکە، سێ وێستگەی دەنگدان هەیە. ٣- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی ناوشاخان لەباریکە، سێ وێستگەی دەنگدان هەیە.

ب?اوکردن?و?