ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان؛ دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوه لەسەر بڕیاری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ڕێگای لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان ڕادەگەینێت بۆ زستانی ئەم ساڵە (2025 -2026) بۆ هەر خێزانێک بە بڕی ( 200) لیتر. ئەمڕۆ ڕێکەوتی 13\10\ 2025 وەکو هەنگاوی یەکەم دابەشکردنی (نەوتی سپی) لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران و ڕاپەڕێن و گەرمیان و زاخۆ ) دەستپێدەکات . ی.س

ب?اوکردن?و?