ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لەدەنگدانی تایبەت لەعەربەت 769 دەنگ پووچەڵ بووە

لەدەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنی بەڕێوەچوو لەهەردوو بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی یەکێتی بنەڕەتی و قوتابخانەی ناری بنەڕەتی لەعەربەت لەکۆی( 2742) دەنگی دراو 769 دەنگ پووچەڵ بووە کە دەکاتە لەسەدا %28. لەبنکەی دەنگدانی قوتابخانەی یەکێتی بنەڕەتی لەکۆی 1538 دەنگدەر، 1505 دەنگدەر دەنگی داوە. 1000 دەنگی دروست بووە، 505 دەنگی پووچەڵ بووە. لەبنکەی دەنگدانی قوتابخانەی ناری بنەڕەتی لەکۆی 1249 دەنگدەر، 1237 دەنگدەر دەنگی داوە، 973 دەنگ دروست بووە، 264 دەنگ پووچەڵ بووە. ی.س

ب?اوکردن?و?