ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم؛ لەمساڵدا قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراك دەستپێدەكات

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەمساڵدا قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراك دەستپێدەكات و هاووڵاتیان دەتوانن منداڵی تازە لەدایكبوو تۆمار بكەن و نوێكردنەوەش بەردەوام دەبێت. نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، ڕایگەیاند: نوێترین ئاماری پڕكردنەوەی پسووڵەی خۆراك لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە گەیشتووەتە 93.91% ئەمەش ڕێژەیەكی باشە و لە قۆناغەكانی ئایندەدا ئەو كەمتر 7% ی ماون كەڕێژەكەیان نزیكەی 294 هەزار كەس دەبێت، دەتوانن پسووڵەی خۆراكەكانیان پڕكەنەوە. ڕاشیگەیاند: هەر لەمساڵدا دەست بە قۆناغی دووەم دەكەین، كە بریتییە لە زیادبوونی منداڵ و تۆماركردنیان وگواستنەوەی پسوڵەی خۆراك لە شار یان گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، هەروەها خۆتۆماركردنی ئەو كەسانەی لە قۆناغی یەكەمدا كارتی نیشتمانیان تەواو نەبوو بوو، دەتوانن هەر بە مۆبایلەكانیان فۆڕمی داكاری پڕبكەنەوە و نوێكردنەوەش بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، لەبارەی پڕكردنەوەی پسووڵەی خۆراك لە سەر ئاستی پارێزگاكان ڕایگەیاند: تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر 94.14%، لە پارێزگای سلێمانی 93.68%، لە پارێزگای دهۆك 93.67% و لە پارێزگای هەڵەبجە 96.80% ی هاووڵاتیان پسووڵەی خۆراكیان پڕكردووەتەوە. ی.س

ب?اوکردن?و?