ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە زەڕایەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/12/17 لەڕۆژی ئاڵای کوردستان بەژێر دروشمی ئاڵا نیشانە و ناسنامەی نەتەوە و هەبوونی گەلانە، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی(ئاوارە حەمەشریف)بەڕێوەبەری ناحیە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراوی فەرمانگە حكومیەكانی سنورەكە بۆ یەكەم جار گەورەترین ئاڵای كوردستان لەسەنتەری ناحیە هەڵدرا. لە وتەیەكدا بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیە پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای لە هەموو هاونیشتمانیەك و هەرك كەسێك كرد كە ئەم ئاڵایە بەهی خۆی دەزانێت. ی.س

ب?اوکردن?و?