بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 3,145 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە و 190 تووشبوویان منداڵ بوون.
ئەو حاڵەتی شێرپەنجانەی ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە 624 شێرپەنجەی مەمك و 189 شێرپەنجەی كۆڵۆن و 185 شێرپەنجەی سییەكان و 167 شێرپەنجەی پرۆستات و 108 شێرپەنجەی غودەی دەرەقی و هەروەها 102 شێرپەنجەی خوێن و 102 شێرپەنجەی گەدە و 98 شێرپەنجەی ڕیخۆڵە باریكە و 95 شێرپەنجەی مێشك و 93 شێرپەنجەی میزەڵدان بووە.
ئەو حاڵەتانەی تووشبوون بە شێرپەنجە ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراون 1,448 نەخۆشیان خەڵكی ناو شاری سلێمانی بوون و 1,330 نەخۆشیان خەڵكی قەزا و ناحیەكان بوون و 144 نەخۆش خەڵكی هەڵەبجە و 122 نەخۆش خەڵكی كەركوك و 46 نەخۆش خەڵكی هەولێر و 7 نەخۆش خەڵكی دهۆك و 147 نەخۆش خەڵكی پارێزگاكانی
تری عێراق بوون.
ی.س
ب?اوکردن?و?