ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی پەروەردە هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو قوتابخانەکان ڕادەگیرێت

وەزارەتی پەروەردە: هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو قوتابخانەکان ڕادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک قوتابی نایەتەوە ناو قوتابخانە، لەم قۆناغەدا تەنها پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت بۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ) ​ب / هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە ​دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین، سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی سیستەمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە: ​١. هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو قوتابخانەکان ڕادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک قوتابی/خوێندکار نایەتەوە ناو قوتابخانە، لەم قۆناغەدا تەنها پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت. ​٢. هەر قوتابخانەیەک کە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبێت و وابەستە بێت بە کات و ڕێککەوتی دەرەوەی وڵات و پاپەند بوونی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی فەرمی وەزارەت ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری و ڕێگەپێدانی بۆ ئەنجام بدرێت.

ب?اوکردن?و?