ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ ٣٢٩ پارچە زەوی لە زەڕایەن دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٦، کاتژمێر 8:30ی بەیانی، سەرۆکایەتی شارەوانی زەڕایەن دەست بە قۆناغى یەکەمی دابەشکردنى زەوی دەکات، بەگوێرەی لیستی هاوپێچ ٣٢٩ پارچە زەوى دابەشدەکرێت کە ٤٦ پارچە زەوییان بۆ زیندانیانی سیاسی و ٢٨٣ پارچە زەوییان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانە. دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی لە هۆڵی "شەهید قادر حەمەساڵح " بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن و لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. ی.س

ب?اوکردن?و?