
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ هەموار کردەوە و وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی بۆ پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان دیاری کرد.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ) کراوە، گۆڕانکاری لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کراوە و خشتەی نوێ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١. بازنەی یەکەم (پۆلی ١، ٢ و ٣ـی بنەڕەتی):
هەڵسەنگاندنی چوارەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجام دەدرێت.
٢. پۆلە ناکۆتاکان (بنەڕەتی و ئامادەیی):
تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم: لە ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠.
تاقیکردنەوەی خولی دووەم: لە ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١.
٣. ئامادەیی پیشەیی:
تاقیکردنەوەی کرداری لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧ دەبێت.
٤. پەیمانگەکان:
خولی یەکەمی کۆتایی ساڵ: لە ٢٠٢٦/٥/٩ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠.
خولی دووەمی کۆتایی ساڵ: لە ٢٠٢٦/٦/١٤ تا ٢٠٢٦/٦/٢٠.
وتەبێژی پەروەردە جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی دەگرێتەوە کە پەیڕەوی سیستەمی وەزارەتی پەروەردە دەکەن.
ی.س
ب?اوکردن?و?