لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند " وەزارەتی ناوخۆ بازدانێکی جۆری لە پڕۆژەی کارتی نیشتمانیدا بەدەستدەهێنێت، بەجۆرێک نزیکەی ٩٨٪ی پرۆسەکانی تۆمارکردن بۆ گەلی عێراق تەواوکراوە و ژمارەی گشتیی تۆمارکراوان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ٤٨،٢٦٦،٥٠٣ ملیۆن هاوڵاتی".
ئاماژە بەوەش دەکات " ئەم دەستکەوتە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ گۆڕانکاریی دیجیتاڵیی تەواو و ئاسانکاری لە ڕێکارە کارگێڕییەکاندا، کە ئەمەش بەشدارە لە بەهێزکردنی سیستەمی ئەمنی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا".
ی.س
ب?اوکردن?و?