ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ٥ ) ی ساڵی ٢٠٢٦ ی تایبەت بە( مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە) بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ٥ ) ی ساڵی ٢٠٢٦ ی تایبەت بە( مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە) بڵاوکردەوە. دەقی ڕێنماییەکە: ​پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (٣٠٠) لە ٢٢/٧/٢٠٢٦ بە نووسراویان ژمارە (٢٤٤٦) لە ٥/٨/٢٠٢٦، و بڕگەی (یەکەم)ی کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان ژمارە (١٦٧) لە ٦/٩/٢٠٢٦، بڕیاردرا بە: ​یەکەم: وەزیر و سەرۆکی دەستەی نەبەستراو بە وەزارەت مافی پێدانی (مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە)یان هەەیە بە فەرمانبەران لە کاتی پێویستدا، بە مەرجێک ماوەی مۆڵەتەکە لە (٢) دوو ساڵ تێنەپەڕێنێت. ​دووەم: ماوەی مۆڵەتی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە بۆ هیچ مەبەستێکی خزمەت و خانەنشینی هەژمار ناکرێت. ​سێیەم: ڕاگرتنی کارکردن بە ڕێنماییەکانمان ژمارە (٤ و ١٤)ی ساڵی (٢٠١٥)، (١٧ و ٢٣)ی ساڵی (٢٠١٦)، (١ و ٤ و ١٧)ی ساڵی (٢٠١٧)، (٨ و ١٠)ی ساڵی (٢٠١٨)، (٣)ی ساڵی (٢٠٢٠)، و (٥)ی ساڵی (٢٠٢٢). ​چوارەم: ئەو فەرمانبەرانەی پێش بەکاربوونی ئەم ڕێنماییە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، ئەوا لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکەیان و ئیتر جارێکی تر نوێ ناکرێتەوە. ​پێنجەم: ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە بەپێی ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوەی ئەم ڕێنماییە، شایستە نابن بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئاماژەپێکراوی بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە، ئەگەر هاتوو کۆی مۆڵەتەکانیان ماوەی (٢) دوو ساڵی پڕکردبێتەوە. ​شەشەم: هەر فەرمانبەرێک پێش بەکاربوونی ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوە، مۆڵەتی بێ مووچەی وەرگرتبێت، ئەوا مۆڵەتەکە لە چوارچێوەی ماوەی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە هەژمار دەکرێت. ​حەوتەم: ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی ڕەسمی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. ​ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری ی.س

ب?اوکردن?و?