ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر بەشداری خوێندکارانی پۆلی دوازدە لە تاقیکردنەوەکان دەدرێت

هەفتەی داهاتوو بەشداریكردنی خۆێندكاران لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی یەكلایی دەكرێتەوە

هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر بەشداری خوێندکارانی پۆلی دوازدە  لە تاقیکردنەوەکان دەدرێت

لەپەیامێكدا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە ئاشكرایكدەكات كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لەسەر چۆنیەتی بەشداری خۆێندكارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەدرێت و پێدەچێت بەشداریكردن بكرێتە چوار وانە.

لەبەشێكی پەیامەكەی وەزیری پەروەردەدا هاتووە"داواكاریەكی زۆر هەیە كەلە(3)وانەی كەوتن بكریتە بە(4)بۆداخیل بوون،سەرەرای قورسی ئەم بریارە لەبەر زۆر ﻻیەن،بەڵام چەند كۆبوونەوەیكمان ئەنحامداوە بۆ ئەم مەبەستە بۆ رۆژی یەك شەممە ،بەریوەبەرایتی گشتی ئەزموونەكان دیراسەیەكی پی دەدەین ئومیدەوارم بتوانین بیكەین بە(4)وانە بۆداخیل بوون لەتاقی كردنەوەكانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی".

ئەم وتەیەی وەزیری پەروەردە لەكاتێكدایە ئێستا چەندین خوێندكار پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەچاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەدان بۆ ئەوەی بڕیاری بەشداری خوێندكاران لەتاقیكردنەوەكاندا بدات.

ب?اوکردن?و?