ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی ‫زەڕایەن‬ دەستبەکاردەبێت

ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی ‫زەڕایەن‬ دەستبەکاردەبێت

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 10-5-2015 " کامەران عەبدوڵا بابەکر ئەحمەد" وەکو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی #زەڕایەن دەستبەکاردبێت.
کامەران عەبدوڵا کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بوو بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کراو پاشان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستبەرکاربوونی بۆ دەرکرد، ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستبەکاربوونی دەرکرا.
پرۆفایلی کامەران عەبدوڵا:
کامەران عەبدوڵڵا بابەکر ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: ١٩٧٩
شوێنی نیشتەجێبوون: شارباژێر ـ عیساوا
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس ـ کۆلێژی یاسا ـ زانکۆی سلێمانی

ب?اوکردن?و?