ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

10 زانیاری گرنگ لەسەر مێشکی مرۆڤ


10 زانیاری گرنگ لەسەر مێشکی مرۆڤ

مێشکی مرۆڤ بڕیار لەوە دەدات کە ئێمە چۆن هەست بە هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرماندا هەیە بکەین. مێشک زانیاری دەدات بە بڕیارەکانمان، بە وریایی ڕێنماییمان دەکات لەناو ئەو جیهانە تەم و مژاویەی تیایدا دەژین… جگە لەو کاتانەی کە درۆمان لەگەڵ دەکات. دەبینیت کە مێشكمان جاروبار هاوڕێیەکی زۆر باش نیە و هەندێک جار حەز لە يارى پێکردنمان دەكات. زۆرجارئەوەى  ئێمە وا دەزانين ڕاستییە لەڕاستيدا تەنها مێشكمانە لێمان تێک دەدات.
لێرەدا گرنگترین 10 زانیاری دەربارەی مێشکی مرۆڤ دەخەینەڕوو:
 1.  مێشکی مرۆڤ لە کاتی خەوتندا چالاکترە وەک لە کاتی وشیاری 
لە شەودا بەشێوەیەکی سروشتی لەشی مرۆڤ زیاتر ئیسراحەت دەکات و خاودەبێتەوە. لەبەرئەوە مێشکمان هەموو ڕووداوەکانی کە لە ڕۆژدا ڕوویانداوە لێکدەداتەوە، ئەمە بۆی هەیە ڕوونکردنەوەیەک بێت بۆ هۆکاری خەوبینین. خەوتنی زیاتر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ژیری. جاری داهاتوو ئەگەر درەنگ کەوتی لە چوون بۆ قوتابخانە بەهۆی ئەوەی دوای نیوەڕۆ سەرخەوێکت شکاندبوو ئەمە بە مامۆستاکەت بڵێ.brain_1
2.  مێشکی پیاو بە ڕێژەی %10 لە مێشکی ئافرەت گەورەترە
هەرچەندە مێشکی پیاوان گەورەترە، بەڵام مێشکی ژنان خانەی دەماری تێدایە. ئەمە وا دەکات کە مێشکی ژنان چالاکانەتر کار بکات لە هی پیاوان.brain_2
3.  جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو کەسانەی مێشکیان ڕاستەیە (ڕاستلەر) لەگەڵ ئەوانەی مێشکیان چەپەیە (چەپلەر)
ئەو مرۆڤانەی مێشکیان چەپەیە (واتە لای چەپی مێشکیان زیاتر بەکاردەهێنن) توانای شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی شتیان هەیە، لە کاتێکدا ئەوانەی مێشکیان ڕاستەیە (واتە لای ڕاستی مێشکیان زیاتر بەکاردەهێنن) بیناترن و زیاتر تێبینی ڕووداوەکانی دەوروبەریان دەکەن. زۆربەی پیاوان مێشکیان چەپەیە، ژنانیش زیاتر مێشکیان ڕاستەیە. هەرچەندە ڕەگەز مەرجی سەرەکی نیە بۆئەوەی بڕیار لەوە بدات کام لایەی مێشک زیاتر بەکاردێت.brain_3
4.  مێشکی مرۆڤ 100,000 سەد هەزار میل (کۆی درێژی زیاتر لە 160,000کیلۆمەتر) بۆریچکەی خۆێنی تێدایە
مێشکی مرۆڤ پێکدێت لە سەد ملیار دەمارخانە و 100.000 سەدهەزار میل بۆریچکەی خوێن. ئەمانە هەموویان لەناو سەرماندا تێکڕژاون و لەناو سەرماندا تێکترینجراون. brain4
5.  مێشک ناتوانێت هەست بە ئازار بکات
brain5
مێشکی مرۆڤ هیچ هەستەوەرێکی ئازاری تێدانیە، لەبەرئەوە دەکرێ نەشتەرگەری بۆ مێشک ئەنجام بدرێت بێئەوەی پێویست بەوەبکات مرۆڤەکە بێهۆش بکرێت. هەرچەندە سەختە باوەڕبەمە بکەیت، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە خوازراوترە چونکە بەم شێوەیە پزیشکەکان دەتوانن ئاسانتر ئەو بەشانەی زیانیان بەرکەوتووە ببینن. 




6.  مێشکمان زۆرترین بڕی وزە بەکاردەبەت، لە هەموو ئەندامەکانی تری جەستە زیاتر
brain6
هەرچەندە مێشک لەسەدا 2 ی کێشی گشتی مێشک پێکدەهێنێت بەڵام مێشک لەسەدا 20 ی وزەی لەش بەکاردەبات. ئەم وزەیە بۆ کاراکردنی دەمارەکانە.




 


7.  مێشک چەورترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە
brain7
مێشک لە سەدا 60 ی چەوری یە… لەبەرئەوە ئەگەر پێیان وتی کەلللە زل هیچ دڵگیر مەبە و وەک ستایشکردنت وەری بگرە.




8.  مێشک لە هەموو ئەندامەکانی تری جەستە کاتی زۆرتری دەوێت بۆ گەشەکردن
brain8
مێشک لە هەموو ئەندامەکانی تری جەستە کاتی زۆرتری دەوێت بۆ گەشەکردن، بەڵام ئەوەش بزانە کە مێشک گۆڕانکاری زیاتردا تێدەپەڕێت وەک لە ئەندامەکانی تری جەستە.
 


9.  لە هەر چرکەیەکدا زیاتر لە 100,000 کارلێکی کێمیایی لەناو مێشکی مرۆڤدا ڕوودەدات
brain9
لەبەرئەوەی مێشک کۆنترۆڵی هەموو جەستە دەکات، ئەرکی قورسە و کاری زۆر ئەنجام دەدات. زۆربەی کات زۆر لەوە زیاتر ئەنجام دەدات کە ئێمە دەیزانین یان لێی تێدەگەین.




10.  ڕۆژانە 70,000 بیرۆکە بە مێشکتدا دێت
زۆر لەم بیرۆکانە لەیاد دەکرێن، لەبەرئەوە جاری داهاتوو ئەگەر بیرۆکەیەکی خراپ بە مێشکتدا هات خەم مەخۆ چونکە هێشتا 69,999 هەلت لەبەردەمدا ماوە بۆئەوەی پۆزەتیڤانە بیربکەیتەوە.

ب?اوکردن?و?