دوای 37 ساڵ زەڕایەن پێویستی بە ئاوڕدانەوەی زیاتر هەیە
پێش 37 ساڵ ناحیەی زەڕایەن دروستکرا، لەسەرەتادا وەکو ئۆردووگایەکی زۆرەملێ بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوانی ئەو گوندانەی کە بەردەوام هاوکاری پێشمەرگەیان دەکرد لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی بەعس، دواتر زیاتر گەشەی کرد بووە ناحیەکی گەورە بەڵام بەداخەوە بەردەوام لەڕووی گەیاندنی خزمەتگوزاریی غەدری گەورەی لێکراوەو لەچاو شارۆچکەکانی تردا ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام دەنگی ناڕەزایی بێتە سیمانی زیندوویی ئەم شارۆچکەیە لەساڵانی ڕابردوودا پێشەنگ بووە لەدەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر پشتگوێی خستنی.
لەئێستادا پاش 37 ساڵ زەڕایەن گەشەی باشی کردووە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 24 هەزار کەس دەبێت یەکێکە لەناحیە گەورەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەڵام هێشتا لەزۆربەی بوارەکاندا پێویستی بەگەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر هەیە.
لێرەوە داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە جدیی کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان و ناچارکردنی بەرپرسانی سەرەوە بەئاوڕدانەوەی زیاتر لەزەڕایەن.