خێرایی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاوبانه‌كان
: پێویسته ڕه‌چاوی خێرایی بكرێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
نـاوشـار:
40 كم/ كاتژمێر بۆ ئوتومبێلی قاتره و مقتوره
60 كم/ كاتژمێر بۆ ئوتومبێلی تایبه‌ت،له‌ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی چڕ‌و خوێندنگا‌و به‌رده‌م مزگه‌وت و سوپه‌رماركێت و ڕِیستۆرانته‌كان ئه‌م ڕێژه‌یه دائه‌به‌زێت بۆ 40 تا 15 كم/ كاتژمێر.
ده‌ره‌وه‌ی شـار/
60 كم/ كاتژمێر بۆ قاتره و مقتوره.
70 كم/ كاتژمێر بۆ ئوتومبێلی بارهه‌ڵگر
80 كم/ كاتژمێر بۆ ئوتومبێلی پاص و ته‌كسی.
100كم/ كاتژمێر بۆ ئوتومبێلی تایبه‌ت.
- گرنگه جیابكرێیته‌وه به ڕه‌وشت و چێژ له‌كاتی شۆفێری كردن‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو خێزان و خانه‌واده‌كه‌تدا هه‌ته... تۆ وه‌ك شۆفێر پێویسته ڕه‌وشت به‌رزو ڕاگری هه‌ستی ئه‌وانی تر بیت كه شه‌قام به‌كارده‌هێنن وه‌ك ( شۆفێرانی تر، پیاده‌و شۆفێری ماتۆڕسكیل و پاسكیل ).. كاركردن به ڕه‌وشت له‌سه‌ر شه‌قام شۆفێرییه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ هه‌مووان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
::: سەرچاوە: ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی
::: سەرچاوە: ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی