ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زمانی کوردی بۆ فەیسبوک زیادکرا


زمانی کوردی بۆ فەیسبوک زیادکرا

لە هەنگاوێکی نوێیدا کۆمپانیای فەیسبووک شێوەزاری سۆرانی لە فەیسبووک زیادکرد و ئێستا بەکارهێنەرانی کورد دەتوانن بە رێنووسی سۆرانی فەیسبووک بەکاربهێنن.

فەیسبووک کە بە زیاتر لە 70 زمانی جیاواز بەکاردەهێنرێت لە رۆژی 12-08-2015  بە شێوەیەکی فەرمی زمانی کوردی (سۆرانی) بۆ فەیسبووک زیادکرد، ئەمەش دوای پێنج ساڵ لە زیادکردنی زمانی کوردی (کورمانجی) دێت بۆ فەیسبووک.

فەیسبووک کە یەکێکە لە گەورەترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خاوەنی 1.44 ملیار بەکارهێنەرە و، ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش لە کوردستاندا بەکاری دەهێنن.
ئێستا دەتوانن لەلیستی زمان فەیسبوک بکەن بە زمانی کوردی 

ب?اوکردن?و?