ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

دانانی پێوەری ئاو لەبەرژەوەندی کێیە؟

دانانی پێوەری ئاو لەبەرژەوەندی کێیە؟

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ بوونی چەندین کێشە و قەیران فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن بەبێ گەڕانەوە  بۆ ڕای هاوڵاتیان ڕەزامەندی دەربڕی بۆئەوەی کۆمپانیایەکی ئەهلی بەپارەیەکی زۆر بەراورد بەنرخی بازاڕ بۆ دانانی پێوەری میکانیکی ئاو ئەمەش هەر لەسەرەتاوە بووە هۆی دروستکردنی ناڕەزایی لای هاوڵاتیان بەشێکی زۆریان ڕەتیانکردەوە، بەڵام فەرمانگەی ئاو ناچار بوو پەنا بباتەبەر مامۆستایانی ئاینی بۆئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداربکەنەوە لەدانانی پێوەرەکە بەداخەوە نەدەبوو مامۆستایانی ئاینی یەکسەر بڕوایان بەم داواکارییە بکردایە، چونکە ئەوە پەیوەندی بەهەموو دانیشتوان هەیە.
لەزۆربەی ناوچەکانی تری کوردستان ئەم پێوەرە دانەنراوە خێرە هەر لەسەرەتاوە لەزەڕایەنەوە دەستیپێکرد ئەگەر ئەمە مویەکی تێدا نەبێت چییە.
ئەم کێشەتە گەیاندراوەتە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆئەوەی بەداواداچوونی بۆ بکەن.
دانانی ئەم پێوەرە لەکاتێکدا سەرکەوتووە کە ئاو بە بەردەوامی هەبێت هاوڵاتیان تەنیا لەو کاتانەدا بەکاری بهێنن لە پێویستیانە.

ب?اوکردن?و?