ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هۆكارەكانی توشبوون بە دڵە كزێ وچۆنیەتی چارەسەركردنی

هۆكارەكانی توشبوون بە دڵە كزێ وچۆنیەتی چارەسەركردنی




دڵەكزێ یەكێكە لەو كێشانەی ڕوبەڕوی هەموو كەسێك دەبێتەوە چەند شتێك دەبێتە هۆی توشبوون بە دڵە كزێ :

1- خواردنەوەی قاوە و خواردنەوەی گازییەكان خواردنەوە كحولییەكان و سۆدە و هەر خواردنەوەیەك كە مادەی كافائینی تیدایە.

2-زۆر خواردنی مزرە مەنییەكان وەك لیمۆ ئەنەناس پرتەقاڵ.

3- زیادە ڕەویكردن لە خواردنی هەرشتێك لە ئارد دروست بكرێت زۆر چەور بێت وەك كێك و كولیچە و چۆرەك.

4- زۆر خواردنی خواردنە سورەوكراوەكان و ئەو خواردنانەی رۆنی زۆر بە كاردەهێنریت لە كاتی ئامادە كردن و زۆر خواردنی هەندی سەوزە وەك توور پیاز بیبەر
هەروەها جگەرە كێشان زیادە رۆیی لە خواردنەوە كحولییەكان چونكە دوو هۆن بۆ لاواز كردنی كۆئەندامی دەمار.

هیلاكی وشەكەتی هۆكاریكی سەرەكی دڵەكزێیە و جگە لەوەش زیاد بوونی كێش و قەڵەوی هۆكاریكی ترە.


چۆنیەتی چارەسەری دڵە كزێ: 

١.خواردنەوەی 8 بۆ 10 كوپ ئاو لە رۆژیكیدا چونكە ئاو خواردنەوە راستەو خۆ كاردەكاتە سەر ترشەڵۆكەكە و ئارامیی دەدا بە سك و گەدە و نەهیشتنی ئاوسانی وورگ.

٢.خواردنەوەی كوپێ شیری سارد زۆر باشە بۆنەهێشتنی دڵە كزێ و خواردنی ئایسكرێم بە تایبەتی بە تامی ڤانێلا راستەو خۆ لەماوەی چەند خولەكێك دڵە كزێ ناهێلێ.

٣.لە كاتی هەست كردن بە دڵە كزێ خواردنی چەند دەنكە بادەمێك زۆر بەسوودە بۆ نەمانی نیشانەكانی حالەتەكە.

٤. نان خواردن بەشیوەیەکی لەسەر خۆ و باش جوینی خۆراک.

٥. جوینی بنێشت لەو حاڵەتەدا زۆر بەسوودە .

٦.سەرینیكی بەرز بخەرە ژێر سەرت هەوڵبدە بەلای چەپدا بخەوی بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە دڵە كزێ بە شەوان.
 
سەرچاوە: ماڵپەڕی وێستگە 
 
ی.س

ب?اوکردن?و?