چەند خواردنێکی بەسوود بۆ تەندروستی مرۆڤ
خۆراكە سروشتیەكان سوودی تەندروستیان زۆرە بۆ جەستەی مرۆڤ ، زۆرێك لەوانە شێوەیان هاوشێوەی ئەو شوێنەی جەستەی مرۆڤە كە سوودی هەیە بۆی ،لەم بابەتەدا هەندێك لەو خۆراكانە دەخەینە ڕوو :
1-گوێز: زۆرێك لە توێژەرەوەكان ئەو ڕاستیەیان سەلماندوە كە گوێز یارمەتی گەشەكردنی خانەكانی مێشك دەدات ، گوێز لە شێوەیدا هاوشێوەی مێشێشكی مرۆڤە كە لە دوو پلی ڕاست و چەپ پێكهاتوە، بۆ ئەوەی مێشكتان بە زیندوی و چالاكی بمێنێتەوە باشتر وایە ڕۆژانە چەند دەنكە گوێزێك بخۆن.
2-گوێزەر: ئاشكرایە لای هەموان كە گوێزەر سەوزەیەكی بەسوودە بۆ چاو ، كاتێك گوێزەرێك لە ناوەڕاستدا بكەیتە دوو بەش هاوشێوەی هاوێنەی چاوی مرۆڤ دەردەكەوێت ، بۆ ئەوەی چاوتان بەهێز بێت گوێزەر بخۆن .
3-كەرەوز : ئەم سەوزەیە بۆ ئێسك زۆر بەسوودە ،ڕێژەی سۆدیۆم تیایدا دەگاتە %23 و هەمان ڕێژەی سۆدسۆمی ناو ئێسكە ، بۆ ئەوەی ئێسكتان پتەو بێت خواردنی ئەم سەوزەیە لەبیر مەكەن
4-تەماتە: توێژینەوە نوێكان ئەوەیان سەلماندوە تەماتە بۆ دڵ و خوێن بەسوودە،ئەگەر تەماتەیەك لە ناوەڕاستدا دوو كەرت بكەیت ئەوە دەبینیت كە هاوشێوەی خوێن و دڵ ڕەنگی سوورە و لە چوار هۆدە پێكهاتوە وەك دڵ دوو گوێچكەلە و دوو سكۆڵە.
5-قارچك : باشترین جۆری خۆراكە كە سوودی بۆ تەندروستی گوێ هەبێت ،بڕێكی باش ڤیتایمن دی تێدایە ،خواردنی قارچك هەستی بیستن بەبەردەوامی بە بەهێزی دەهێڵێتەوە.
6-ئەڤۆگادۆ: ئەم میوەیە لە منداڵدانی دایك دەچێت ،ئەو دایكەی لەماوەی سكپڕیدا هەفتەی یەك دەنك لەم میوە بخوات ئەوە هۆرمۆنەكانی ناو جەستەی بە هاوسەنگی دەمێنێتەوە و ئەگەری توشبونی خانمان بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان كەمدەكاتەوە و ئەم میوەیە نۆ مانگی پێویستە هەتا پێدەگات هاوشێوەی منداڵ لەسكی دایكیدا.
7-زەنجەبیل: چارەسەرە بۆ هەوكردن و گەدە دەپارێزێت لەنەخۆشی و شێوەی هاوشێوەی گەدەیە.
ی.س
