وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: هیچ ڕێژه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌زانكۆكان په‌سه‌ندنه‌كراوه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت كه تائێستا هیچ رێژه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) په‌سند نه‌كراوه.
عه‌باس ئه‌كره‌م، دزه‌یی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگەیاند "لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌كاره‌كانی به‌رده‌وامه بۆ تاوتوێكردن‌و داڕشتنی پلانی ڕێژه‌ی وه‌رگرتن له‌زانكۆكان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بابه‌تی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌زانكۆكان په‌یوه‌سته به‌و پلانه‌ی كه له‌لایه‌ن "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكان داده‌نرێت".
ي.س